ڕاستی داواکاری باڵیۆزخانەی ئێران لە هاوڵاتیانی بۆ جێهێشتنی عێراق چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "باڵیۆزخانەی ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی گەڕانێکی وردی کرد بۆ ئەو ئیدیعایەی باس لە داواکاری ئێران دەکات لە هاوڵاتییانی بۆ جێهێشتنی عێراق، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، جا چی لە ماڵپەڕی فەرمی باڵیۆزخانەکە یاخود هەژماری فەرمی باڵیۆزخانەکە لە پلاتفۆرمی ئێکس.
هەروەها هیچ دەزگایەکی راگەیاندنی ناوخۆیی یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە.
شایانی باسە لە 17ی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (مەحمود مەشهەدانی) پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق (محەمەد کازم ئەلسادق) کرد، مەشهەدانی جەختی لەسەر پێویستی هاوکاریی پەرلەمانی کردەوە لە فایلە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و باشتر کردنی دراوسێیەتی، هەروەها مەشهەدانی بانگهێشتنامەیەکی لە هاوتا ئێرانییەکی وەرگرت و بەڵێنیدا بە زووترین کات چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکات.