ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە فڕۆکەی سەرۆکایەتی نیشاندەدات بۆ گواستنەوەی ترەمپ بە یاوەری دوو فڕۆکەی جەنگی F35؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامادەکرا ئامادەکرا بۆ گواستنەوە تڕەمپ بەیاوەری 2فڕۆکەی چەنگی F35 بۆ نیۆیۆرک".

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی هاوپێچکراوە ڕاستی نییە، هەژمارێکی تیک تۆک لە بڵاویکردووەتەوە، هەژمارەکە چەندین ڤیدیۆی هاوشێوەی بڵاوکردووەتەوە و لە بایۆی هەژمارەکە ئاماژەی پێداوە کە هەژمارەکە تایبەتە بە" فڕۆکەوانی و ھاوشێوەکردنی فڕین".


هەروەها دەتوانیت ئاماژەی بدەی کە ڤیدیۆکە ڕاستی نییە لە شێوازی جوڵانەوەی فڕۆکە جەنگییەکە لە کۆتایی ڤیدیۆکە و شێوازی سوڕانەوەی و نیشتنەوەی.

بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی بردنەوەی بەربژێری کۆمارییەکان (دۆناڵد ترەمپ) لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.