ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ناتانیاهۆ تێیدا دەڵێت "خوداشیان لەگەڵدا بێت هەر لە ناویان ئەبەین"؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ناتانیاهۆ بەبەرچاوی هەموجیهانەوە ئەڵێن ئەگەر خوداشیان لەگەڵبێت هەرلەناویان ئەبەین".
ڕاستییەکە
دەای ئەو لێکۆڵینەوەیەی تیمەکەمان ئەنجامیدا، دەرکەوت کە دەنگی ڕەسەنی ڤیدیۆکە ساختە کراوە، بەو پێیەی زانیاری هاوشێوەمان نەدۆزییەوە لە لێدوانەکە.
هەروەها ناتانیاهۆ وشەی"سەردەکەوین" دوو جار گوتوە، جاری یەکەم لە دەقەی 07:18 و دووەن جار لە دەقەی 34:14 لە لێدوانەکەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو ناوانەی نەبردووە کە لە ڤیدیۆ ساختەکەدا هەیە.
جێی باسە ناتانیاهۆ لێدوانێکی پێشکەش کرد لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرواری 27 ئەیلوولی 2024، لە کاتێکدا کە کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان داوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگرییەکەی یۆئاڤ گالانت کرد؛ بۆ بەرپرسیارێتییان لە تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە.