ڕاستی پێکدادانی دوو فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەهۆی هێزی باوە چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە فڕۆکەخانەی بەغدا  دوو فڕۆکە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوون و پێکیان دادا  ترحێووو".

ڕاستییەکە
ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، لە دوای گەڕان دەرکەوت کە ئەو وێنەیە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، کە ڕووداوی فڕۆکەیەکی سەربە هێڵی ئاسمانی کاریبیە لە فڕۆکەخانەی بیارکۆی نێودەوڵەتی لە کۆماری ترێنیداد و تۆباگۆ (کە دەکەوێتە باشووری دەریای کاریبی).

هەروەها نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە هاوپێچکراوە بسەلمێنێت بەو پێیەی هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

ئەو ڕووداوە بەهۆی پێداکێشانی یەکێک لە فڕۆکەکانی کاریبی بووە بە دیوارێکی فڕۆکەخانەکە، کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە بەشی پێشەوەی فڕۆکەکە
بەبێ ئەوەی هیچ بریندارێک لێ بکەوێتەوە لە تیمی فڕۆکەوانی یاخود سەرنشینەکان، بەو پێیەی فڕۆکەکە لە کاتی پێکدادانەکەدا بەکار نەدەهات، دواتر ڕاکێشرا بۆ هەنگارەکە.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دوای ئەوە دێت کە نوێنەری پەرلەمانی عێراق (عامر عەبدولجەبار) ئەو وێنە ساختانەی بڵاوکردەوە لەگەڵ ئەم دەقە:

"دوو فڕۆکەی وەستاو بەهۆی بای بەهێزەوە جوڵان پێکیاندادا، تکایە کێ بەرپرسە"

کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە.