ئایا ئەو ڤیدیۆیە ساتی گەیشتنی بێربۆک نیشاندەدات بۆ چین بێ ئەوەی هیچ بەرپرسێک پێشوازی لێبکات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەشتە چین و هیچ بەرپرسێکی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانە ئامادەی پێشوازیکردنی نەبوو".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیە ساتی گەیشتنی بێربۆک بۆ مالیزیا نیشاندەدات لە کانوونی دووەمی 2024، نەک چین.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە پێشوازی نەکردن دەکەن لێی لەلایەن هیچ بەرپرسێکەوە، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سێباستیان فیشەر ڕوونیکردەوە کە،" بەهۆی لێک تێنەگەیشتنێک لە فڕۆکەخانە، فڕۆکەکە لە شوێنێکی جیاواز لەوەی لەسەری ڕێککەوتبوون وەستاوە، ئەمەش وایکردووە بێربۆک چەند هەنگاوێک بە پێ بڕوات بۆ ئەوەی بگات بە لیژنەی پێشوازی مالیزیا".
لای خۆیەوە، ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ ڕاگەیاندن سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە بەرواری 29ی تشرینی یەکەمی 2024، ڕاستی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە لە بارەی گرتە ڤیدیۆییەکەی بێربۆکەوە بڵاوبوونەتەوە، ڕاستیی ئەو ڕوونکردنەوەیە پشتڕاستکردەوە کە لەلایەن فیشەرەوە دەرچووە سەبارەت بە وەستانی فڕۆکەکە لە شوێنێکی جیاواز لەو شوێنەی کە پلانی بۆ دانرابوو لێی بوەستێت.
ناوەندەکە ڕایگەیاندووە، کە ئەو وەزیرەی ئەڵمانیا بە فەرمی لە هۆڵی پێشوازی فڕۆکەخانەکە پێشوازی لێ کراوە.