ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە زنجیرەی سیمپسۆنس پێشبینی لەناوچوونی ئیسرائیلی کردووە لە ساڵی 2024؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لە زنجیرە کارتۆنی سیمپسۆنس وەرگیراوە کە کێلی گۆڕێک نیشاندەدات بە ئاڵای ئیسرائیل و ناوی ئیسرائیل کە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عیبری نوسراوە هەروەها ساڵەکانی 1948 و2024 نوسراوە کە ئاماژەیە بۆ ساڵی دروستبوونی ئیسرائیل و لەناوچوونی.
ڕاستییەکە
تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی وێنەکە، گەڕانێکی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە هەروەها گەڕان لە ڕێگای بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، بەڵام نەگەشتین بەهیچ ئەنجامێک کە بیسەلمێنێت ئەو وێنەیە لە ئەڵقەکانی زنجیرە کارتۆنی سیمپسۆنس بوونی هەیە کە پێشبینیی لەناوچوونی ئیسرائیلی کردووە لە 2024.
بەو پێیەی وێنەکە لە زنجیرە کارتۆنیەکە دەرنەکەوتووە و ساختە کراوە، دەتوانی ئاماژە بدەی کە ئەو ئاڵایەی لەسەر کێلی گۆڕەکە هەیە هاوشێوەی ئیمۆجی ئەو ئاڵایەیە کە لە ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ساختەکردن.
هەروەها ئەنتۆنیۆ کۆفمان، ڕاوێژکاری جێبەجێکاری زنجیرە کارتۆنی سیمپسۆنس ڕاستی ئەو وێنەیەی بەدوور خستەوە.
کۆفمان بۆ ماڵپەڕی Facta بۆ پشکنینی ڕاستییەکان ڕایگەیاند:
ئەم وێنەیە ساختەیە و هۆمەر لە هیچ ئەڵقەیەکدا لەم زنجیرەیە بەم شێوەیە دەرنەکەوتووە.