ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە چەند شێرێکی لاواز نیشاندەدات گوایە لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێرە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لێتان تێکنەچێت ئەمە زیندانی سیدنا نییە ئەمە باخچەی ئاژەڵانی هەولێرە".
ڕاستییەکە
ئەو پۆستە ساختەیە، دوای ئەو گەڕانەی کە تیمەکەمان ئەنجامیدا ،دەرکەوت ئەو ئاژەڵە لاوازانەی کە لە وێنەکەدا دەردەکەون لە باخچەی قڕشین لە سودان، هەروەها وێنەکە ساڵی 2020 تۆمارکراوە.
لە کاتی پێداچوونەوە بە هەژماری (باخچەی ئاژەڵانی هەولێر) لە ئینستاگرام، وێنە نوێیەکان وا دەریدەخەن کە ئاژەڵەکان تەندروستیان باشە.