ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە سەگێک نیشاندەدات لە کاتی ڕزگارکردنی ماڵێک لە کفری؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە ڕووداوێکە لە شاری کفری کە تێیدا سەگێک ئاگرێک ئەکوژێنێتەوە و ماڵەکە ڕزگار ئەکات.
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوێکە لە شوباتی 2024 لە چیب ڕوویداوە، و ڤیدیۆکە لە چەندین هەژماری بیانی و یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، کە سەگێک نیشان دەدات ماڵی خاوەنەکانی ڕزگار دەکات لە دوای ئەوەی بارگاویکەرەوەی پاتری پاسکیلێکی کارەبایی لەناو گەراجەکەدا گڕ دەگرێت.
کامێراکانی چاودێری ساتی گڕگرتنی بارگاویکەرەوەکەیان تۆمار کردووە، کە سەگەکە پەلە دەکات بۆ پچڕاندنی بارگاویکەرەوەکە لە کاتی گڕگرتنی، ئەمەش ڕێگری لە ڕوودانی کارەساتێکی گەورەتر کردووە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە خاوەنی سەگەکە بە زمانی چینی قسە دەکات، ئەوەش ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ڕووداوەکە لە کفری یاخود هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق ڕوویداوە.