ئایا لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە کەسێک لەسەر ڕێگای گشتی برنج دەچێنێت؟

 گرتە ڤیدیۆیێک لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، لە ژێر ناونیشانی "هاوڵاتییەک دوای ئەوەی زەوییەکەی بەر شەقامێک ئەکەوێت و حکومەت قەرەبووی ناکاتەوە،هەستاوە کردویەتی بە برنج".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی هاوپێچ کراوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژە بە دروستکردنی تونێلێک دەکات بۆ تێپەڕبوونی ئاو لە قەزای بەردەڕەش لەپارێزگای دهوک، هەرێمی کوردستانی، کە تێیدا زیادکردنی ئاو بۆ چارەسەرکردنی کۆنکرێتەکە و پاراستنی کوالیتییەکەی نیشان دەدات.