ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە چییە کە دامەزراندنی (حوسێن ئەلعلوی) نیشاندەدات وەکو ڕاوێژکار لە ئەنجوومەنی نوێنەران؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ هەواڵێکدا کە دەڵێت "مەحمود مەشهەدانیش سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق کۆنە حیز دەرچوو مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق ئەو منالە تەنتەیەی بەناوی حسێن عەلەوی وەکو ڕاوێژکاری خۆی دەستنیشان کردۆ دایمەزراندووە لەنوسینگەکەی".

ڕاستییەکە

ئەو بەڵگەنامەیە ساختەیە و چەندین هەڵە لەخۆ دەگرێت، وەکو:

1-ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ دانیشتنێکی نەکردووە لە ڕۆژی یەکشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2025، بۆ ئەوەی بڕیاری هاوشێوە بدات، بەو پێیە چوونەتە پشووی یاسایی لە بەرواری 9ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە، هەروەها هیچ دانیشتنێکی ڕانەگەیاندووە لەم دواییانەدا.

2-مادەی 21ی دەستوور تەنها سێ بڕگەی تێدایە، بەبێ هەبوونی هیچ بڕگەیەکی لاوەکی، کە پەیوەندی بە ڕێکخستنی مافی پەنابەری سیاسی و ڕادەستنەکردنی هاووڵاتیانی عێراقی بە قەوارە و دەسەڵاتە بیانییەکانەوە هەیە، و هیچ پەیوەندییەکی بەو بڕیارە ساختەیەوە نییە.

3-لە کۆتایی بەڵگەنامە ساختەکەدا واژووی (مەحمود مەشهەدانی) هەیە لەگەڵ وشەی (نوێنەر)، دروستیش ئەوەیە کە تەنها وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی پێبکرێت، بەڵگەنامە ساختەکەش بەرواری واژوو کردنی تێدانیە بە بەراورد بە بەڵگەنامەیەکی ڕەسەن کە لەلایەن نووسینگەی مەشهەدانیەوە دەرچووە کە مۆر و واژوویەکی هاوشێوەی لەگەڵە و بەروارەکەی هاوپێچ کراوە.

4-دەتوانی ئاماژەی جیاوازی قەبارە و جۆری هێڵەکە بکەیت کە لە بەڵگەنامە ساختەکە بەکارهاتووە، لەگەڵ بەکارهێنانی قاڵبی بەڵگەنامەی نووسینگەی مەشهەدانی بۆ بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک کە بە درۆ بانگەشەی ئەوە کراوە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووە.

هەروەها هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕاستی ئەو بەڵگەنامەی ڕەتکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە:

"ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە".

هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگەنامە ساختەیە، چاودێری دوو پەیجی فەیسبووکمان کرد بە ناوەکانی "سيد حسين العلوي" و "إعلام سید حسین العلوي" کە وێنەیەکی ئەویان بڵاوکردوەتەوە بە درۆ ئاماژەیان پێداوە کە "راوێژکاری لیژنەی کاروباری پەیوەندییە گشتییەکان".