ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە چەند دەستبەسەرکراوێک لە ژوورەکانی زیندانی سەیدنایا لە سوریا نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە دەستبەسەرکراوان لە ژوورەکانی زیندانی سەیدنایا لە سوریا نیشاندەدات.

ڕاستییەکە:

ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بە پێداچوونەوە بە ڤیدیۆکە و بەراوردکردنی لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆیی چەند شوێنێکی ناسراو، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە زیندانی سەیدنایا نیشان نادات، بەڵکو چەند ژوورێکە کە ناسراوە بە "قەفەزی پڵنگەکان" کە دەکەوێتە زیندانی کۆن داو لە باشووری ڤێتنام.

ئەو شانانەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەون، پاشماوەی "قەفەزی پڵنگەکان"ە کە فەرەنسییەکان لە ساڵی 1940 دروستیان کرد لە کاتی کۆلۆنیکردنی ڤێتنامدا بەکاریان هێناوە بۆ زیندانیکردنی 2000 هەزار کەس وەکو زیندانی سیاسی، هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام بوو لە بەکارهێنانی لە کاتی بەڕێوەچوونی جەنگی ڤێتنام لە شەستەکان و حەفتاکاندا.

ئەم زیندانانە بە شاراوەیی مانەوە هەتاکو ساڵی 1970، کاتێک تۆم هارکین یاریدەدەری یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی زیندانی کۆن داوی کرد، هارکین زانیاری لەسەر ئەو شانانە لە زیندانییەکی پێشوو وەرگرتبوو و توانی لە ڕێگەی ئەو وێنانەوە تۆماری بکات و ئەو پێشێلکاری و ئەشکەنجەیەی زیندانییەکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە ئاشکرا بکات، ئەم وێنانە لە تەمموزی ساڵی 1970لە گۆڤاری "لایف"دا بڵاوکرانەوە، کە ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

جێی باسە پێشتر تیمی "تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی" وێنەیەکی بەدرۆ خستەوە کە گوایە زیندانییەکی سەیدنایا نیشاندەدات، دواتر دەرکەوت کە کارێکی هونەرییە لە هەمان زیندانی دروستکراوە.

 

زیندانی سەربازی سەیدنایا

بە یەکێک لە قەڵادارترین زیندانە سەربازییەکانی سەردەمی حافز ئەسەد دادەنرێت، دواتر بەشار ئەسەدی کوڕی، نازناوی "زیندانی سوور"ی پێدراوە وەکو ئاماژەیەک بەو کوشتن و ئەشکەنجەیەی گوایە تێیدا ڕوویداوە، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ.

هەروەها گەڕانێکمان ئەنجامدا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆ و ئیدیعاکە بە بەکارهێنانی وێبگەڕی (گوگڵ)، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزیەوە کە پشتڕاستی بکاتەوە ئەو ڤیدیۆیە پەیوەندی هەیە بە زیندانی سێدنایا یاخود پشتگیری لەو ئیدیعایە بکات کە هاوپێچی کراوە.