ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە پەنابەرانی سوریا نیشاندەدات لە کاتی وتنەوەی دروشم بۆ سەدام حوسێن لە هەولێر؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە سورییەکان ئاڵاێ شۆڕشی سوری لە هەولێر بەرزدەکەنەوە و و دروشم بۆ سەدام دەڵێنەوە.

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و دروستکراوە، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەنگی ڤیدیۆیەکی جیاواز خراوەتە سەری کە ساڵی 2019 بڵاوکراوەتەوە لەگەڵی دەقی "خۆپیشاندانی دەیان دانیشتووی گەڕەکی دولعی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، لەگەڵ وتنەوەی دروشمی بۆ سەرۆکی پێشووتری عێراق سەدام حوسێن".

سەبارەت بە ڤیدیۆکە پێشتر لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاوکراوەتەوە، کە ئاهەنگی کۆمەڵگەی سوری لە هەولێر نیشان دەدات دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا لەو ڕۆژەدا، و کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەختی سوریا لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، گەشتین بە چەند ڤیدیۆیەک کە ئەو ئاهەنگ گێڕانە نیشاندەدات لە گۆشەی جیاوازەوە، بەڵام نەگەشتین بەو ڤیدیۆیەی دەنگە ساختەکە خراوەتە سەری.

جێگای باسە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ئەنجامی قەیرانی سوریا کە ساڵی 2011 دەستی پێکرد، هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر پەنابەری وەرگرتووە، ئەمە جگە لە سەرهەڵدانی شەڕی ڕزگارکردنی زەوی و زارەکان لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا لە دوای ساڵی 2014.

بەپێی دوایین ئاماری حکومەت، کۆی گشتی پەنابەرانی سووری لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 260 هەزار پەنابەرە، کە لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا نیشتەجێن.