ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە بازاڕی داعش نیشاندەدات بۆ فرۆشتنی ئێزیدییەکان لە موسڵ؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بازار کنیز فروشی داعش فروش زنان ایزدی موصل عراق".

 ڕاستییەکە

 ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کارێکی هونەریە بە بۆنەی یادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکانە لە ساڵی 2023.

گەڕانێکی پێچەوانەمان بۆ چەند گرتەیەکی ڤیدیۆکە ئەنجامدا، گەیشتینە ئەنجامێک کە ڤیدیۆیەک پیشان دەدات کە لەلایەن لاپەڕەی فەرمی ڕادیۆ و دامەزراوەی (چاوی کەمینەکانەوە Minorities Eye) لە بەرواری 3ی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ ئەم ناونیشانەی خوارەوە: "لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان و کارەساتی شەنگال، کارێکی هونەری بەناونیشانی:

الصیاح المهموس للملائكة الإيزيدية

هاواری نەبیستراوی فریشتەکانی ئیزیدخان

‏The Unheard Screams of the Ezidish Angels

‏By: Aryan Rafiq"

لە دەقەی 3:30 ڤیدیۆکە هەمان ئەو دیمەن نیشاندەدات کە لە پۆستەکە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا کەسێکی بەتەمەن دەردەکەوێت کە جلی کوردی لەبەرە و نیقابی سەر دەمووچاوی گروپێک ئافرەت لادەبات کە بە یەکەوە بەستراون.

 بە گەڕان بۆ ناوی خاوەن کارە هونەرییەکە (ئاریان ڕەفیق)، کە لە وەسفی ڤیدیۆکە ئاماژەی پێکراوە، گەشتین بە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیسبووک،ئینستاگرام و تیک تۆک)، لەک

اتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکەمان، هەردوو هەژماری فەیسبووک و ئینستاگرامەکەی داخران، بەڵام گەڕانی بەردەوام گەیاندمانی بە کۆپییەکی پۆستەکە لە هەژماری ئینستاگرامەکەی، کە تێبینییەکی تێدایە سەبارەت بە ناونیشان و بەرواری چالاکییە هونەریەکەی، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023.

قد تكون صورة ‏نص‏

هەروەها ئاریان ڕەفیق هەمان ڤیدیۆی کارەکەی بڵاوکردوەتەوە لە مانگی ئابی 2023، لەسەر هەژمارەکەی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک
سەبارەت بە شوێنی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە، لە پۆستە ساختەکە ئاماژەی پێدراوە گوایە لە شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە، بەڵام بە گەڕان بۆ ئەو شوێنەوارەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت بۆمان ڕوونبوەووە کە کارە هونەرییەکە لە نزیک قەڵای هەولێر لە پارێزگای هەولێر لە کوردستانی عێراق تۆمار کراوە. 
هێماکانی ئەو شوێنەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەمان ئەو ستوون و کەوانانەیە کە لە بازاڕ نزیک قەڵا هەن. 
بڵاوکەرەوەیەکی ساختە کە ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆیەکی هاوشێوەی بڵاوکردوەتەوە کە زیاتر هێماکانی شوێنەکە دەردەکەوێت، لە کاتی بەراورد کردنی لەگەڵ وێنەکانی نەخشەی گووگڵ، وایکرد کە بگەین بە شوێنی کارە هونەرییەکە، هەروەها تیمەکەمان چووە هەمان شوێن و ڤیدیۆیەکی نوێیان تۆمارکرد بە بەرواری ئەمڕۆ، یەکشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2024. 

بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە هاوکاتە لەگەڵ هاتنی جەژنی "ڕۆژووی ئێزیدی" کە یەکێکە لە بۆنە ئاینییە گرنگەکان بۆ تەریقەتی ئێزیدی.

ئەم جەژنە بۆنەیەکی ئایینییە کە ئێزیدییەکان دوای کۆتایی هاتنی ڕۆژووێکی تایبەت بە ناوی (ڕۆژووی ئێزی) بەڕێوەی دەبەن، کە ڕۆژی سێشەممە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا ڕۆژوووانان لە خۆرهەڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بەدوور دەگرن. پشووەکە دەکەوێتە ڕۆژی چوارەم، کە یەکەم هەینی مانگی کانوونی یەکەمی ڕۆژهەڵاتە، کە لە ساڵنامەی زاینیدا هاوتایە لەگەڵ 20ی کانوونی یەکەمی 2024.

تاوانی جینۆساید دژی ئێزیدییەکان ئەنجامدرا لە ئابی 2024، دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش شاخی سنجاری کۆنتڕۆڵکرد لە باکووری عێڕاق،کە “کەمینەیەکی نەتەوە و ئاینین” بە کوردی قسە دەکەن، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی فڕانس24، کە زۆرینەیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و باکووری ڕۆژئاوای عێڕاقن.

ئەم کەمینەیە توشی کوشتن و بڕین بوون لە ژێر دەستی ئەو ڕێلخراوە تیرۆرستیە لە نێوان ساڵانی 2014 و 2017.

ئەندامانی داعش چەندین کردەوەی قێزەونیان لە دژی ئەم کەمینەیە ئەنجامدا بە کوشتنی پیاو و منداڵ، و ڕفاندنی ژنەکانیان و کردنیان بە کەنیزەک و کۆیلەی سێکس، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی فڕانس24.

چەکدارانی داعش هەزاران ئێزیدییان کوشت و حەوت هەزار ژن و کچیان کردە کۆیلە و زۆربەی کەمینەکانیان کە ژمارەیان 550 هەزار کەس بوو، لە زێدی ڕەسەنی خۆیان لە باکووری عێراق ئاوارە کرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەلحورا لە ڕۆیتەرزەوە بڵاویکردۆتەوە.

هەروەها له زاری بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزیدییەکانەوە له وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارەکەیان ئاماژەی بەوه کردووه که نزیکەی 1280 ئێزیدی کوژراون و زیاتر له 2300 منداڵ بێ باوک بوون و نزیکه ی 70 مه زارگه لەلایەن داعشەوه وێران کراون.

6400 ئێزیدی ڕفێندراون، نزیکەی نیوەیان دوای توندوتیژییەکان ڕزگارکراون یان توانیویانە خۆیان هەڵبێن، بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 100 هەزار ئێزیدی لە عێراقەوە بەرەو ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و کەنەدا کۆچیان کردووە.