ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە تێیدا وشەی نەشیاو ئاڕاستەی (شنیار ئەنوەر) کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بازنەی سلێمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکرێت لەلایەن ئەو جەماوەرەی دەوروبەری؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە تێیدا وشەی نەشیاو ئاڕاستەی (شنیار ئەنوەر) کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی سلێمانی دەکرێت لەلایەن ئەو خەڵکەی دەوروبەری.

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو دەنگەی کە لە گرتە ڤیدیۆکەدا هەیە و وشەی نەشیاوی تێدا هاتووە دروستکراوە و خراوەتە سەر ڤیدیۆ ڕەسەنەکە.

ئەو ڤیدیۆیەی کە دەنگەکەی خراوەتە سەر دەگەڕێتەوە بۆ سەردانیکردنی کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (شنیار ئەنوەر) لە بازنەی سلێمانی بۆ ناوچەیەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، دوای ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد کە بڕیارە هەڵبژاردن لە بەرواری 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبچێت.