ئایا هەواڵی دوورخستنەوەی سامی مەسعودی لە پۆستی سەرۆکایەتی دەستەی حەج و عومرە و دووبارەکردنەوەی تیروپشکی حەج ڕاستە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە ل2 پۆستەکەی دوردەخرێتەوە".

ڕاستییەکە

تیمەکەمان هەستا بە گەڕانێکی فراوان بۆ هەواڵی دورخستنەوەی (سامی مەسعودی) لە پۆستی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە، دەرکەوت هەواڵەکە ساختەیە.

بەو پێیەی هیچ سەرچاوەیەک نییە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، هەروەها ئەو دەستەیە یاخود ئەنجومەنی وەزیران هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە.

هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی فەرمی یاخود نا فەرمی هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

سەبارەت بە تیروپشکی حەج بۆ سێ ساڵی داهاتوو کە پێش چەند ڕۆژێک ئەنجامدرا بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە بەغداوە یاخود پارێزگاکانی دیکە فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە بیسەلمێنێت تیروپشکەکە دووبارە دەکرێتەوە، و دەسەڵاتی دەستەی حەج هیچ هەواڵێکی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ داواکاری دوورخستنەوەی مەسعودی لە پۆستەکەی و دووبارەکردنەوەی تیروپشکی حەج لەلایەن پەرلەمانتار هادی سەلامی.