ڕاستی ڕفاندنی وتارخوێنی مزگەوتی پیرەمەگرون مەلا تاهیر کەلەباشی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت"هێزێکی یەکێتی مامۆستایەکی ئایینی لە سلێمانی ڕفــ*ــاند مامۆستا تاهیر کەلەباشی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزێکی 50 کەسیی یەکێتی ڕ*فێندرا ئەمە لە کاتێکدایە مەلا تاهیر یەکێکە لە مامۆستا ئایینییە ناڕازییەکانی سلێمانی بەردەوام ڕەخنەی لە دەسەڵاتی سنوورەکە گرتووە،ناوبراو گوتارخوێنی مزگەوتی پیرەمەگروونە.".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی ڕفاندنی مەلا (تاهیر کەلەباشی) پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی پیرەمەگرون لە سلێمانی، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.
لەلای خۆیەوە مەلا (تاهیر کەلەباشی) هەواڵی ڕفاندنی ڕەتکردەوە.
کەلەباشی لە پۆستێکدا کە لە بەرواری 30ی تشرینی دووەمی 2024 لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "دەنگۆی ڕفاندن و گرتنی مامۆستاتاهیرکەلەباشی دورە لە ڕاستیەوە. زۆر سوپاسی پەرۆشی و خەمخۆری هەموولایەک دەکەین.خوا سەرتان بەرزکات".

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەو

قاف و کاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەنگۆی ڕفاندنی مەلا کەلەباشی ڕەتکردەوە، و بە "درۆی" پەیجە ساختەکان ناوی برد.