ڕاستی ئەو لێدوانە چییە کە خراوەتە پاڵ دەسەڵاتی باڵای ئاینی سەید سیستانی دوای ئەوەی کەناڵێکی ئیسرائیلی وێنەیەکی بڵاوکردەوە؟
لێدوانێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە گوایە دەسەڵاتی باڵای ئاینی سەید عەلی سیستانی داوا دەکات خۆڕاگر بن و بەردەوامبن لە پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ لوبنان، گوایە لێدوانەکە دوای ئەوە هاتووە کە وێنەیەکی بڵاوکراوەتەوە لە کەناڵێکی ئیسرائیلی لەگەڵ نیشانەیەک کە ئاماژەیە بۆ بە ئامانجگرتنی.
ڕاستییەکە
ئەو لێدوانەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ماڵپەڕی فەرمی نوسینگەی دەسەڵاتی باڵای ئاینی سەید (عەلی سیستانی) لێدوانی هاوشێوە لەخۆ ناگرێت، لە کاتێکدا ئەو جۆرە لێدوانانە لە ماڵپەڕی فەرمی سیستانی بڵاودەکرێتەوە، هەروەها کۆتای لێدوانی سیستانی لە بەرواری 28ی ئەیلوولی 2024 بڵاوکراوەتەوە ،کە تێیدا ماتەمینی خۆی بۆ سکرتێری گشتی حزب.وڵڵای لوبنانی سەید (حەسە.ن نەسر.وڵڵا) ڕادەگەیەنێت.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دوای ئەوە دێت کە کەناڵی 14ی ئیس.رائیلی وێنەیەکی سەید عەلی سیستانی و چەند کەسێکی دیکەی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ نیشانەیەک کە ئاماژەیە بۆ "بە ئامانجگرتنی" ئەوەش توڕەبوونی کۆمەڵگای عێراقی لێکەوتەوە.
لە کاردانەوەیەکی فەرمیدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق (باسم ئەلعەوادی) ڕۆژی چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە بۆ سەر پێگەی دەسەڵاتی باڵای ئایینی، هاوکات داوای لە گشت مەکۆ ناوخۆییەکان و نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی هەر شتێک کە کاریگەری لەسەر هەستی موسڵمانان هەبێت.