ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چیە کە گوایە وازهێنانی هەندێک لە هندیەکانە لە پەرستنی خواوەندەکانیان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "چەند هۆزێکی هندییەکان دەستیان کردووە بە فڕێدانی خواوەندەکانیان و وازیان لە پەرستنی خواوەندەکان هێناوە".

ڕاستییەکە

ئەو دەقەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە،بەڵکو ئەوە ڕێوڕەسمێکی ساڵانەیە کە لە هیندستان بەڕێوەدەچێت و پێی دەگوترێت ڤیستیڤاڵی (Ganesh Chaturthi) ،کە ئاهەنگ گێڕانە بۆ لەدایک بوونی یەکێک لە خواوەندەکانی هیندۆسەکان کە ناوی (Ganesha)، ئاهەنگ گێڕانەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتا ڕۆژدا پەیکەرەکان کە لە گڵ دروست کراون فڕێدەدرێنە ناو ڕووبارەکەوە بۆ ئەوەی بتوێنەوە.

 

واتە ئەو بڵاوکراوەیە ڕێوڕەسمێکی هیندیە بۆ ئاهەنگ گێڕان، نەوەک وازهێنانی هەندێک لە هۆزەکانی هیندستان لە پەرستنی خواوەندەکانیان.

هەروەها چەندین ڤیدیۆ لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە کە بەڕێوەچونی ئەم ڕێوڕەسمە نیشان دەدەن.