ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە کۆبوونەوەی خەڵک و کاروانێکی ئۆتۆمبێل نیشاندەدات گوایە ئاوارەبوونی خەڵکە لە ئەمریکا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئاوارەبوونی خەڵکی ئەمریکا بەهۆی تۆفانی میلتۆن".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە پێشتر لە مانگی ئەیلوولی 2024 بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی بڵاویانکردووەتەوە ئاماژەیان پێداوە کە کۆبوونەوەی خەڵکە لە کاتی سەردانیکردنی پاپا کەنیسەی کاسۆلیکی (پاپا فرانسیس)ە بۆ وڵاتی (تیمۆری ڕۆژهەڵات) ڕۆژی 9ی ئەیلوولی 2024.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە زریانی میلتۆن ویلایەتی فلۆریدای لە ئەمریکا گرتەوە، کە بووە هۆی پچڕانی کارەبا لەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس و وێرانبوونی چەندین ماڵ و برینداربوون و گیانلەدەستدانی چەندین کەس.