ڕاستی هەواڵی کوژرانی جێگری ئەمینداری گشتی حزب وڵڵا سەید هاشم سەفیەدین چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سەرچاوەکان:ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵای ئێرانی لەگەڵ هاشم سەفیەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل کوژران".

ڕاستییەکە
تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لە هەواڵی کو.ژرانی سەید (هاشم سەفیەدین) لە بۆردومانێکدا، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.

ئەوەش دوای ئەوەی چەندین دەنگۆ بڵاوبووەوە سەبارەت بە کو.ژرانی سەید (سەفیەددین)، ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلیەوە کە ناوی نەهێناون هەواڵی کوژرانی سەفیەددین لە بۆردومانێکدا بۆ سەر بەیروت بڵاوکردوەتەوە، هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەواڵی بە ئامانجگرتنی چەند بەرپرسێکی باڵای حزبو.ڵڵای بڵاوکردوەتەوە لە بۆردومانێکدا کە لە نێویان گومان دەکرێت ئەمیندارە گشتیە نوێکەی حزبوڵڵای تێدابێت.

هەتاکو ساتی نوسینی ئەم پۆستە حزبوڵڵا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە هەواڵی گیان لەدەستدانی سەید (سەفیە ددین) لە ئامانجی بۆردومانەکانی سەر بەیروت.

واتا تاکو ئێستا هەواڵی گیان لەدەستدانی سەید (سەفیە دین) ڕوون نییە، بەو پێیەی هیچ سەرچاوەیەک نییە کە ئەو هەواڵانە پشتڕاست بکاتەوە یاخود بەدوور بخاتەوە.