ڕاستی گیان لەدەستدانی ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ڕێبەری باڵای ئێران (عەلی حوسێنی خامنەیی) گیانی لەدەستداوە و سوپای پاسدارانی ئێران دەیەوێت کۆنترۆڵی گەلی ئێران بکات ئەوکاتە ڕایبگەیەنێت.

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی ڕێبەری باڵای ئێران (عەلی خامنەیی) لە بەرواری 25ی تشرینی دووەمی 2024 دەرکەوت لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ ئەندامانی (پاسیج)ی ئێرانی، لە لێدوانەکەیدا باسی بارودۆخی کەرتی غەزە و لوبنانی کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە سزای لەسێدارەدان دەربکرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل (بنیامین ناتانیاهۆ) نەک دەستگیرکردن، وتی "ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ناتانیاهۆ دەرکردووە، بەڵام ئەوە بەس نییە، دەبێت سزای لەسێدارەدان بۆ دەربکرێت".