ڕاستی ئەو دوو وێنەیە چییە بڵاوکراونەتەوە گوایە زریانی میلتۆن و ڕاکردنی خەڵکەکە نیشاندەدات بە ئۆتۆمبێلەکانیان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەهۆی زریانی (میلتۆن) تا ئێستا نزیکەی 6 ملیۆن کەس ئاوارە بوون، خێرایی با هەموو شتێک لەسەر ڕێگای خۆ ڕادەماڵێت".

ڕونکردنەوە
ئەو وێنەیەی سەرەوە کۆنە، پێشتر لە بەرواری 7ی تەمموزی 2024 بڵاوکراوەتەوە، گوایە کاریگەریە وێرانکەرەکەی زریانی بێریل نیشان دەدات کە لە ناوچەکانی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای دا لەو کاتەدا.


هەروەها وێنەکەی خوارەوەش کۆنە، پێشتر لە ماڵپەڕی وێنەی جیهانی flickr لە بەرواری 14ی کانوونی دووەمی 2007 بڵاوکراوەتەوە، و ئاماژەی پێدراوە کە وێنەکە لە بەرواری 22 ئەیلوولی 2005 چریکێندراوە بە ناونیشانی: ڕاکردنی ئاوارەکانی هیوستن لە زریانی ڕیتا بە بەکارهێنانی ڕێگای خێرای 45".

Rita Houston


بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە هاوکاتە لەگەڵ زریانی میلتۆن کە بەم دواییانە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای فلۆریدای گرتەوە کە بووە هۆی دروستبوونی لافاو و پچڕانی کارەبا لەو ویلایەتە و ئاوارەبوونی هەزاران کەس.