ڕاستی هەواڵی ڕفاندنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس لەگەڵ دوو پاسەوانی ڕفێندراوە".

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، لە کاتی گەڕان بۆ لێکۆڵینەوە لە هەواڵی ڕفاندنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، بەو پێیەی هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

هەروەها باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس (ئۆرین ئەنۆلیک) ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە لە گرەتە ڤیدیۆیەکەدا کە لە هەژمارە فەرمیەکەی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "گوێبیستی چەند هەواڵێکی ساختە بووم لەسەر من. دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوه کە من باشم".
 

 

I am hearing that some fake news about me circulating. Let me assure you I am fine. It seems that someone came up with a very creative way to make the whole world call me and text me and wish me a happy new Jewish year! pic.twitter.com/pPcVSOs3XS

— Oren Anolik 🇮🇱 (@OrenAnolik) October 2, 2024

 

 


جێی باسە دەزگاکانی راگەیاندن ئەو هەواڵە ساختەیان بڵاوکردبووەوە و ئاماژەیان پێدابوو گوایە ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، ڕۆیتەرز ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە لە ڕێگای هەژمارەکەیان Reuters Press Team لە پلاتفۆرمی ئێکس، کە تێیدا هاتووە "هەر ئیدیعایەک کە بڵێت ڕۆیتەرز ئاماژەی پێداوە کە باڵ

 

 

 

Any claims Reuters reported that Israel’s ambassador to Cyprus was kidnapped along with two companions is false. Reuters did not report this.

— Reuters Press Team (@ReutersPR) October 2, 2024