ڕاستی کوژرانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکی حزبوڵڵا چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە باس لە کوژرانی سە.رۆکی ئەرکانی سو.پای ئیسر.ائیل هێر.تسی هالێ.ڤی دەکات لە هێرشەکەی حزبو.ڵڵا کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنجامیدابوو.

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی سەرۆکی ئەرکانی سو.پای ئیسر.ائیل (هێ.رتسی هال.ێڤی) لە ژیاندا ماوە و هەواڵی کوژرانی لە هێرشەکەی حزبو.ڵڵا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بەرواری 13ی تشرینی یەکەمی 2024 بۆسەر بنکەی سەربازی ڕاهێنانی لیوای غولا.نی سوپا.ی ئیسرائیل لە نزیک حەیفا دوورە لە راستییەوە.

بەو پێیەی هالێ.ڤی، ڕۆژێک دوای هێرشەکە لە بنکەی ڕاهێنانی لیوای غولا.نی دەرکەوت و وتارێکی پێشکەش کرد کە لە پەڕەی سو.پای ئیسر.ائیل لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕۆژی دووشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2024 بڵاوکرایەوە، هێرشەکەی ناوبرد بە "سەخت و بە ئازار".

هێرشەکەی حزبو.ڵڵا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەیان کوژ.راو و بریند.اری لە سو.پای ئیسر.ائیل لێکەوتەوە.