ئایا بەشار ئەسەد داوای لە "میلیشیاکانی ئێران" کردووە ئێران جێبهێڵن؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەشاری سەرۆکی سووریا: پێویستە لەسەر ئێرانێکان و مەلیشیاکانیان دەستبەجێ وڵاتەکەمان بەجێ بهێڵن .لەپێناوی بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتی وڵاتەکەمان".

ڕاستییەکە
تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لە لێدوانەی خراوەتە پاڵ سەرۆکی سووریا (بەشار ئەسەد) کە تێیدا داوا دەکات و ناویان دەبات بە "میلیشیاکانی ئێران" کە سووریا جێبهێڵن، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.
بەو پێیەی ئەسەد هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی نەداوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی فەرمی یاخود ڕاگەیاندنەکانی سووریا و عەرەبی لێدوانی هاوشێوەیان نەگواستوەتەوە.

جێی باسە ئەسەد هەڵوێستی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە بەرەی "مقاوەمە" و هێر.شی ئێ.ران بۆ سەر ئیسرا.ئیل دەربڕیبوو لە میانەی پێشوازیکردنی لە وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عراقچی، لە بەرواری 5ی تشرینی یەکەمی 2024،لە کۆشکی حکومەت لە دیمەشق.