ڕاستی کوژرانی هاشم صفی الدین لە بۆردومانەکانی لوبنان چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە باس لە کوژرانی سەرکردەیەکی حزب وڵڵا (هاشم صفی الدین) لە بۆردومانەکانی لوبنان دەکات.
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، لە کاتی گەڕان بۆ لێکۆڵینەوە لە هەواڵی کوژرانی (هاشم صفی الدین) سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزب وڵڵا، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزییەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.
بەو پێیەی حزب وڵڵا یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی لوبنان یاخود جیهانی هەواڵی هاوشێوەیان ڕانەگەیاندووە سەبارەت بە کوژرانی هاشم صفی الدین.
بەپێچەوانەوە لەدوای ڕاگەیاندنی ماتەمینی لەلایەن حزب وڵڵا بەهۆی گیانلەدەستدانی سەید (حەسەن نەسر وڵڵا) دوێنێ 28ی ئەیلوولی 2024، کە بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆسەر بنکەی سەرەکی ئەو حزبە لە بەیروتی پایتەخت لە بەرواری 27ی ئەیلوولی 2024 گیانی لەدەستدا، دەزگاکانی راگەیاندن باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە هاشم صفی الدین سەرکردایەتی حزبەکە بکات چونکە دیارترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتی.
چی دەزانیت دەربارەی هاشم صفی الدین؟
هاشم صفی الدین ئامۆزای نەسر وڵڵا و زاوای قا سم سلێ مانیە، فەرماندەی پێشووی "هێزی قودس" لە سوپای پاسدارانی ئێران، ساڵی 1964 لە شارۆچکەی دیر قانون نەهر لە ناوچەی سووڕی باشووری لوبنان لەدایک بووە، خوێندنی لەنەجەف و قوم تەواو کردووە وەکو حەسەن نەسر وڵڵا، هەروەها یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی حز بوڵڵا لە ساڵی 1982.
ساڵی 1994 پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزب وڵڵای گرتە دەست لە شوێنی نەسر وڵڵا، دوای دوو ساڵ لە دەستبەکاربوونی نەسر وڵڵا وەکو ئەمینداری گشتی حزبەکە دوای ئەوەی عەب اس موسەوی لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆر کرا لە بۆردومانێکدا.