ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی "دۆخی ئێستای لوبنان"؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دۆخی ئێستای لوبنان".

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندیەکی نییە بە لوبنان، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ گێڕانی هاندەرانی یانەیەکی تۆپی پێی جەزائیر، پێشتر ڤیدیۆکە لە بەرواری 22ی تەمموزی 2024 لەلایەن چەند هەژمارێکی جەزائیری بڵاوکراوەتەوە کە هاوپێچکرابوو بە گۆرانیەک.

 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by ULTRAS ALGERIE (@ultras.algerie)

 

هەروەها گەشتین بە ڤیدیۆیەک کە لە گۆشەیەکی جیاوازەوە تۆمارکراوە بەڵام هەمان ئاهەنگ گێڕان نیشان دەدات لە شەقامەکانی جەزائیر، هەروەها دەتوانی گوێبیستی تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان ببیت و کۆبوونەوەی خەڵک بۆ وێنەگرتنی ئەو ئاهەنگە.

 

بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە لەگەڵ ئەو ئیدیعا ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونی بازنەی جەنگی ئیسرائیلی و بۆردومانکردنی چەندین شاری لوبنان لە نێویاندا بەیروتی پایتەخت، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بۆ ناوچە سەلامەتەکان، لە بەرامبەردا حزب بوڵڵا وەڵامی دایەوە بە بۆردومانکردنی بەردەوامی ئیسرائیل بە ژمارەیەکی زۆری موشەک.