ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئاهەنگ گێڕانی خەڵکی لوبنانە بەبۆنەی بە ئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵڵا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت: "لوبنانیەکان لە شەقامەکانی بەیروت ئاهەنگ دەگێڕن بەهۆی کوشتنی حەسەن نەسر ولڵا".

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە، لەلایەن ئەو کچەوە تۆمارکراوە کە لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت بە ناوی (ریم ختار)، ڤیدیۆکەی لە هەژمارەکەی لە تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە لە بەرواری 19ی کانوونی دووەمی 2020، لەگەڵ دەقێک و چەند هاشتاگێک کە پشتگیریی لە خۆپیشاندانەکانی ئەو کاتە لوبنانی دەکرد.
 

 

@k.reem

نحنا الثورة والغضب 🇱🇧 لبنان_ينتفض #ثورة #الغضب #لبنان #lebanon #mylebanon

♬ original sound - Reem.K 

 

واتا ڤیدیۆکە ئاهەنگ گێڕانی خەڵکی لوبنان نییە بە بۆنەی بە ئامانجگرتنی ئەمینداری گشتی حزب وڵڵا سەید (حەسەن نەسر وڵڵا) کە ئەو حزبە ماتەمینی بۆی ڕاگەیاند لە بەرواری 28ی ئەیلوولی 2024، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل کە بنکەی سەرەکی ئەو حزبەی بە ئامانجگرت لە بەرواری 27ی ئەیلوولی 2024 لە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان.