ڕاستی تەقینەوەی کۆگایەکی نهێنی چەکی حەشد لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەپەلە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی کۆگایەکی نهێنی چەک و تەقەمەنی حشد تەقیەوە".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، ئەو ئاگرەی لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ڕوویدا لە کۆگای قوتوی پلاستیکی دەبەی ئاو بوو، هەروەها لە بەیاننامەی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژەی پێدراوە کە" ئاگرەکە زۆر گەورەبوو بەهۆی سوتانی کەرەستەکانی ناوی".

هەروەها چەندین ڤیدیۆی بڵاوکراوەتەوە کە ساتی سوتانی کۆگاکانە هەروەها چەند وێنەیەک دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە بڵاوکراوەتەوە کە کاریگەری ئاگرەکە نیشاندەدات.


ئەوەش ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە کە کۆگاکانی ناوچەی پیشەسازی سووتاون بەهۆی هەبوونی چەکی حەشد.