ڕاستی کوژرانی ماهر ئەسەد لە بۆردومانێکی ئیسرائیل چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ماهر ئەسەد برای بەشار ئەسەدی تاغووت لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیلدا كوژرا".

ڕاستییەکە
لە کاتی گەڕان بۆ لێکۆڵینەوە لە هەواڵی کوژرانی (ما.هر ئە.سەد) برای سەرۆکی سووریا (بە.شار ئە.سەد) و سەرۆکی فیرقەی چوارەمی سوپای سوریا، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزییەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.

بەو پێیەی هیچ لایەنێکی فەرمی سووریا یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە.

ئەوەش لەلایەن پلاتفۆرمی (تأکد) سووری پشت ڕاست کراوەتەوە کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە زانیاری، کوژرانی ماهیر ئە.سەدی بە دوورخستەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئەیلوولی 2024 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی ڤێلایەکی فیرقەی چوارەمی بە ئامنج گرت لە نزیک شارۆچکەی یافور لە ریفی دیمەشق.