ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەڵقەی حەسەن نەسر وڵڵایە دوای بە ئامانجگرتنی؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پاشماوەی حەسەن نەسر وڵڵا".

ڕاستییەکە
ئەو وێنەیە پێشتر بڵاوکراوەتەوە لە مانگی کانوونی دووەمی 2024، دوای بە ئامانجگرتنی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا لە حەشدی شەعبی (موشتاق تاڵب ئەلسەعیدی) ناسراو بە "ئەبو تەقوا" بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی، ئەوەش بەپێی بەیاننامەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا.

چەندین هەژمار هەمان وێنەیان بڵاوکردوەتەوە بە تایبەتی لە پلاتفۆرمی ئێکس لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 گوایە ئەوەندە ماوەتەوە لە ئەلسەعیدی.

🔴 ماتبقى من شهيدنا #القائد
ابو تقوى مثل #قاسم#شهداء_طريق_القدس#كنا_ومازلنا_مقاومةpic.twitter.com/yOt3jTPzjD

— منتظر الشرع | Muntazir AL_Sharae (@AL_Shara313) January 5, 2024

 

ئەوەش ڕاستی ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە گوایە ئەڵقەی (حەسەن نەسر وڵڵا) ئەمینداری گشتی حزب وڵڵایە، کە لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیانی لەدەستدا لە 27ی ئەیلوولی 2024، و لە بەرواری 28 ئەیلوولی 2024 حزب وڵڵا ماتەمینی ڕاگەیاند.