ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ڕاوکردنی بونەوەری دەریایی زەبەلاح نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا چەند ڕاوچیەک دەردەکەون لە کاتی ڕاوکردنی بونەوەری دەریایی زەبەلاح.

ڕاستییەکە

ئەو پۆستە ساختەیە، بەو پێیەی تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆیە، بۆمان دەرکەوت کە ڕاستی نییە و بە زیرەکی دەستکردی دروستکراوە، ڤیدیۆکە لە هەژمارێک بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوە ئەو ڤیدیۆیانەی بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون.

لەم دواییانەدا چەندین وێنەی و گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە کە بە زیرەکی دەستکرد لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە دروستکراون، و ئێمەش ڕاستییەکەیمان ڕوونکردوەتەوە.