ڕاستی کوژرانی یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دەنگۆی کوژرانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەیە".

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لەو هەواڵەی کە باس لە کوژرانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل (یواڤ گالانت) دەکات، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل یاخود جیهانی هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

لەلای خۆیەوە (گالانت) گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە لە بەرواری 4 تشرینی یەکەمی 2024، کە تێیدا چاوی بە سەربازانی فرقەی 36 دەکەوێت کە بەژداریان لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە باشووری لوبنان کردووە، کە ئەوەش هەواڵی کوژرانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دوای ئەوە دێت لە بەرواری 1ی تشرینی یەکەمی 2024 ئێران هێرشێکی چڕی ئەنجامدا بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕێگەی هەڵدانی 200 موشەک بەرەو چەند شارێکی ئیسرائیل، کە بوە هۆی زیانگەیاندن بە 100 خانوو، هەروەها زیانگەیاندن بە بنکە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل.