ڕاستی دیاریکردنی کەسێک بەناوی "معاویە محەمەد شامی" کە نازناوی "ئەبو یەزید"ە وەک سەرپەرشتیاری مەزارگەی سەیدە زەینەب چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەکی سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا "ئەحمەد شەرع" لەگەڵ کەسێک بڵاوکراوەتەوە، و ئیدیعایەکی هاوپێچکراوە کە دەڵێت "ئەحمە شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا معاویە شامی ناسراو بە (ئەبو یەزید)ی کردە سەرپەرشتیاری مەزارگەی سەیدە زەینەب لە سوریا".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی "ئیدارەی گشتی سوریا" بە سەرۆکایەتی شەرع، لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی تێلیگرام هەواڵی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە سەبارەت بە دانانی کەسێک بە ناوی" معاویە محمد شامی" کە نازناوی" ئەبو یەزید"ە وەک سەرپەرشتیاری مەزارگەی سەیدە زەینەب لە سوریا.
هەروەها سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە سوریا، لە ڕێگەی هەژمارەکانی فەیسبووک و تێلیگرامەوە، هیچ هەواڵێکی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیەوە یاخود هەژمارە فەرمییەکانی لە پلاتفۆرمی فەیسبووک و ئێکسەوە هەواڵی هاوشێوەی نەگواستوەتەوە.
دامەزرێنەری پلاتفۆرمی "تأكد"ی سوریا کە تایبەتە بە دۆزینەوەی ڕاستی و پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکان، لە زاری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی چاودێر لە سوریا، ڕاستی ئەو هەواڵە گوماناوییەی ڕەتکردەوە، سەبارەت بە دانانی کەسێک بە ناوی "معاویە" و ناسراوە بە "ئەبو یەزید" وەک سەرپەرشتیاری مەزارگەی سەیدە زەینەب.
سەبارەت بەو کەسەی لە وێنەکە دەرکەوتووە لەگەڵ شەرع، ناوی "مەزهەر وەیس"ە، وەک بەرپرسێک لە ئیدارەی گشتی ڕێنمایی شەرعی لە دەستەی تەحریر شام و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە وەزارەتی دادی حکومەتی پێشووی ڕزگاری کاری کردووە.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی هەواڵی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا دوێنێ شەممە، 10ی کانوونی دووەمی 2025، لەڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، لە سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری گشتییەوە هەواڵێکی بڵاوکردەوە، کە گوایە تێیدا باسکراوە کە ئاژانسەکە بە هاوکاری لەگەڵ بەشی ئاسایشی گشتی لە لادێکانی دیمەشق، هەوڵێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی پوچەڵکردەوە، بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لەناو مەزارگەی سەیدە زەینەب لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت.
هەروەها ئاژانسەکە وتی،
"سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری گشتی ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەشداربوون لەم هەوڵە بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تاوانکاری گەورە بە ئامانجگرتنی گەلی سوریا".