ڕاستی سەبارەت بە کوژرانی پەنابەری عێراقی سەلوان مۆمیکا لە سوید
چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی سوید، لەوانە ڕۆژنامەی ناوخۆیی ئەفتۆنبلادێت و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانی وەک ڕۆیتەرز، ئاژانسی فرانس پرێس کەناڵی بی بی سی بەڕیتانی، هەواڵی کوژرانی پەنابەرە عێراقییەکە (سەلوان مۆمیکا)یان بڵاوکردەوە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی بۆ سووکایەتیکردن و سووتاندن قورئان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ڕێکخستبوو.
ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی سویدی
مۆمیکا سویدی بەجێهێشتب بۆ نەرویج، دوای ئەوەی دەزگای کۆچ لە ساڵی 2023 مۆڵەتی مانەوەی هەڵوەشاندەوە، کە لە داواکاری یەکەمیدا زانیاری ناڕاستی دابوو، بەڵام مۆڵەتی کاتی پێدا، چونکە نەیتوانی بیگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.
بەڵام دەسەڵاتدارانی نەرویج ساڵی ڕابردوو دەستگیریان کرد و گەڕاندیانەوە بۆ سوید، چونکە دەسەڵاتدارانی نەرویج داوای مافی پەنابەرییان ڕەتکردەوە.
سووتاندنی قورئان لەلایەن مۆمیکا زۆرینەی شەقامی عێراقی توڕە کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خۆپیشاندەران هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا، کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی سەرلەبەیانی پێنجشەممە 20ی تەمموزی 2023 تۆمارکراون، نیشانیدەدات کە ئاگر لە باڵیۆزخانەکە بەردەدرێت، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سووتاندنی چاوەڕوانکراوی قورئان.
لای خۆیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق (محەمەد شیاع سودانی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند؛
"سەرۆک وەزیران وەزارەتی دەرەوە ڕادەسپێرێت بە کشانەوەی بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید. هەروەها داواکاریەکی ئاڕاستەی باڵیۆزی سویدی لە بەغدا کرد کە خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دووبارە مۆڵەت دانی حکومەتی سوید بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئیسلامییەکان و سووتاندنی ئاڵای عێراق".
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023، دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگەیان بە مۆمیکا دا کە بە ڕەچەڵەک عێراقییە، کۆپییەکی قورئان بسوتێنێت لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا، لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم، ئەمەش توڕەیی ملیۆنان موسڵمانی لێکەوتەوە و ڕەخنە و ئیدانەکردنی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و ئیدانەکردنی مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی سویدی بۆ ئەو جۆرە کارانەی "دژە ئیسلام" کرد.