ڕاستی ئەو وێنەیە چییە کە سەلوان مۆمیکا بە پاڵکەوتویی لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە نیشاندەدات گوایە لەم دواییانەدا گیراوە؟
![](https://t4p-storage.eu-central-1.linodeobjects.com/Vd4ttNByvu8n6b7BRwCmnbgOmQX40KpaaRobpjNB.png)
وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە سەلوان مۆمیکا نیشاندەدات لەسەر تەختی نەخۆشخانە و بانگەشەی ئەوە کراوە کە وێنەکە دوای کوشتنی گیراوە.
ڕاستییەکە
هەرچەندە هەواڵی کوژرانی "سەلوان مۆمیکا" ڕاستە، بەڵام وێنەکە کۆنە و ساڵی ڕابردوو لە مانگی نیساندا بڵاوکراوەتەوە، و لەم دواییانەدا نییە.
کاتێک گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە، چەندین پۆستمان دۆزیەوە کە پێشتر وێنەکەیان لەگەڵ دەقێک بڵاوکردووەتەوە کە ئیدیعای ئەوەی دەکرد سەلوان مۆمیکا لە مانگی نیسانی 2024 کوژراوە.
بەڵام تیمەکەمان ڕاستی هەواڵە هاوپێچکراوەکەی ڕوونکردەوە، و دەرکەوت کە ئەو ئیدیعایەی لەو کاتەدا بڵاوکرایەوە درۆبوو.
باس لەوە دەکرێت کە مۆمیکا ئێوارەی چوارشەممە 29ی کانوونی دووەمی 2025 کوژراوە، دوای ئەوەی لە درەنگانی شەودا دەنگی تەقە لە شاری سۆدەرتالی لە نزیک ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بیستراوە.
لای خۆیەوە پۆلیسی سوید ڕایگەیاند، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەشیان لە ڕووداوی کوشتنەکە دەستپێکردووە.
ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە 30ی کانوونی دووەمی 2025ڕایگەیاند، "دڵنیاتان دەکەمەوە کە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی زۆر تێوەگلاون، چونکە مەترسییەکی ڕوون هەیە کە پەیوەندی بە زلهێزێکی دەرەکییەوە هەبێت".
مۆمیکا سویدی بەجێهێشتبوو بۆ نەرویج، دوای ئەوەی دەزگای کۆچ لە ساڵی 2023 مۆڵەتی مانەوەی هەڵوەشاندەوە، کە لە داواکاری یەکەمیدا زانیاری ناڕاستی دابوو، بەڵام مۆڵەتی کاتی پێدا، چونکە نەیتوانی بیگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.
بەڵام دەسەڵاتدارانی نەرویج ساڵی ڕابردوو دەستگیریان کرد و گەڕاندیانەوە بۆ سوید، چونکە دەسەڵاتدارانی نەرویج داوای مافی پەنابەرییان ڕەتکردەوە.
سووتاندنی قورئان لەلایەن مۆمیکا زۆرینەی شەقامی عێراقی توڕە کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خۆپیشاندەران هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا، کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی سەرلەبەیانی پێنجشەممە 20ی تەمموزی 2023 تۆمارکراون، نیشانیدەدات کە ئاگر لە باڵیۆزخانەکە بەردەدرێت، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سووتاندنی چاوەڕوانکراوی قورئان.
لای خۆیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق (محەمەد شیاع سودانی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند؛
"سەرۆک وەزیران وەزارەتی دەرەوە ڕادەسپێرێت بە کشانەوەی بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید. هەروەها داواکاریەکی ئاڕاستەی باڵیۆزی سویدی لە بەغدا کرد کە خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دووبارە مۆڵەت دانی حکومەتی سوید بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئیسلامییەکان و سووتاندنی ئاڵای عێراق".
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023، دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگەیان بە مۆمیکا دا کە بە ڕەچەڵەک عێراقییە، کۆپییەکی قورئان بسوتێنێت لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا، لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم، ئەمەش توڕەیی ملیۆنان موسڵمانی لێکەوتەوە و ڕەخنە و ئیدانەکردنی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و ئیدانەکردنی مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی سویدی بۆ ئەو جۆرە کارانەی "دژە ئیسلام" کرد.
![](/images/real_sources_ku.png)
- لينك 1
- لينك 2
- لينك 3
- لينك 4
- لينك 5
- لينك 6
- لينك 7
- لينك 8
- لينك 9
- لينك 10
- لينك 11
- لينك 12
- لينك 13
- لينك 14
![](/images/fake_sources_ku.png)