ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە هاندەرێک چووەتە ناو یاریگا و گۆڵێکی تۆمارکردووە بەبێ ئەوەی یاریزانەکان و ناوبژیوانەکان ئاگایان لێیبێت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە یەکێک لە هاندەران دێتە ناو یاریگا، و گۆڵێک تۆمار دەکات بەبێ ئەوەی یاریزانەکان و ناوبژیوانەکان ئاگایان لێبێت.

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایە ساختەیە، ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت یاریزانی تۆپی پێ شۆن نیوتنە، نەک هاندەرێک، ئەو ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017، نیوتن توانی گۆڵی بردنەوە بۆ تیپەکەی یۆرک سیتی تۆمار بکات، لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی بەرامبەر بارۆ، لە خولی نیشتمانی ئینگلتەرا، گۆڵەکە لە تۆپێکی ئازادەوە لە پۆستی پشتەوە تۆمارکرا.

یاریزان شۆن نیوتن

یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیزییە، لەدایکبوی ساڵی 1988ە، وەک بەرگریکار یاری دەکات، سەرەتای دەستپێکی تۆپی پێی لەگەڵ یانەکانی خولی نەتەوەیی ئینگلتەرا بوو، بەناوبانگ بوو بە توانای جێبەجێکردنی لێدانە جێگیرکراوەکان و گۆڵە یەکلاکەرەوەکان بە وردی، لە چەند یانەیەک یاری کردووە، دیارترینیان یۆرک سیتی بوو، کە لە وەرزی 2017-2018 بووە کاپتنی یانەکە.