ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ڕاکردنی ناتانیاهۆیە بەرەو پەناگەکان لە دوای بۆردومانەکانی ئێران؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا سەرۆک وەزیرانی ئی.سرائیل (بنیا.مین ناتا.نیاهۆ) دەردەکەوێت لە کاتی ڕاکردندا، گوایە ساتی ڕاکردنێتی بۆ پەناگەکان لە کاتی بۆردومانکردنی ئی.سرائیل لەلایەن ئێ.رانەوە.

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە، لەلایەن خودی نات.انیاهۆ بڵاوکراوەتەوە لەسەر هەژمارە فەرمیەکەی لە پلاتفۆرمی ئێکس لە بەرواری 14ی کانوونی یەکەمی 2021، لە کاتی ڕاکردنی بۆ دەنگدان لەسەر یەکێک لە یاساکانی ئەنجومەنی یاسادانان (کەنیست)، نەک ڕاکردنی بۆ پەناگەیەک لە کاتی بۆردومانکردنی ئیس. رائیل لەلایەن ئێ.رانەوە وەکو لە ئیدیعاکە ئاماژەی پێدراوە.

 

 

אני תמיד גאה לרוץ בשבילכם. 🇮🇱💪🏻

צולם לפני חצי שעה בכנסת pic.twitter.com/Tk386NOKU5

— Benjamin Netanyahu - בנימין נתניהו (@netanyahu) December 13, 2021

 

 

 

 بڵاوبوونەوەی ئەن ڤیدیۆیە لەگەل ئەو ئیدیعایە چەواشەکارانە لەدوای ئەوە دێت کە ڕۆژی سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 ئێ.ران هەستا بە بۆردومانکردنی ئی.سرائیل بە دەیان موشەکی بالیستی، لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوکراونەتەوە ژمارەیەکی زۆری موشەک دەردەکەوێت کە لەلایەن ئێ.رانەوە ئاڕاستەی ئی.سرائیل کراوە.