ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا سەرۆکی ئیسرائیل بنیامین نتنیاهۆ فیکە لێدەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا سەرۆکی ئیسرائیل (بنیامین نتنیاهۆ) دەردەکەوێت لە کاتی فیکە لێدان، گوایە لە دوای تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان تۆمارکراوە.
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە، لەلایەن نتانياهۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تیک تۆک لە بەرواری 10ی ئاداری 2021 بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەم گۆرانیە ئەناسنەوە؟".
מזהים את השיר?
واتا ڤیدیۆکە هیچ پەیوەندیەکی نییە بە تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر و ئامێرەکانی پەیوەندی بێ تەل لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، کە حزبوڵڵا ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ڕووداوەکە.
هەروەها خزمەتگوزاری پشکنینی ڕاستییەکانی سەربە ڕۆیتەرز ڕاستیی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی نتانیاهۆی ڕونکردوەتەوە.