ئایا ئەو کاروانەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت یارمەتی سعودیەیە کە بەرەوە ئیسرائیل دەڕوات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دوای ئەوەی حوسیەکان ڕێگەی دەریایان لە قەوارە بڕی حیمارات و سعودیە و ئەردەن لەڕێگەی وشکانیەوە پێویستیەکانی قەوارەی ترۆریست جێ بەجێ دەکەن!!؟؟".

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023، کە تێیدا کاروانێکی یارمەتی سعودیە دەردەکەوێت بۆ سووریا، بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی دوای ئەو زەمین لەرزەی ڕوویدا لەو کاتەدا.

گەشتین بە چەند وێنەو گرتەی ڤیدیۆی کۆن کە تێیدا چەند لافیتەیەک هەڵواسراوە بە پێشی بارهەڵگرەکان و لێی نوسراوە "ناوەندی یارمەتی و فریاگوزاری مرۆیی شا سەلمان، هەڵمەتی جەماوەری فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا زیانیان بەرکەوتووە".

واتە گرتە ڤیدیۆکە کاروانی یارمەتییەکانی سعودیە نیشان نادات کە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆن، وەکو لە بڵاوکراوە ساختەکە ئاماژەی پێدراوە.