ئایا حەمەسوور دووشیوانی گوتوویەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێناوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "حەمەسوور دووشیوانی بەفەرمی دانی پێدا دەنێ: پۆستی پارێزگارمان بەرامبەر سەد پۆست وەرگرتووە و بۆ دوو ساڵیشە".

ڕاستییەکە

 ەی هاوپێچ کراوە راست نیە، بەو پێیەی محەمەدی حاجی عوسمان ناسراو بە (حەمەسور دووشیوانی) باسی لەوە نەکردووە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێناوە و نەیتوانیوە بۆ ماوەی چوار ساڵەکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەدەستبهێنێت، وەک بانگەشەی بۆ دەکرێت لەلایەن سایتی هەواڵی (BasNews)ەوە، کە ئاماژەی بەوە کردووە، دواشیوانی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، باسی لەوە کردووە.

لە کاتی گەڕان بەدوای سەرچاوەی ئەو تۆمەتە، چاوپێکەوتنێکمان دۆزیەوە کە دوێنێ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ دووشیوانی ئەنجامدرا، کە پێشکەشکاری بەرنامەکە لێی پرسی: پارتی رازی بوو دوو ساڵ بە دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دابەشبکەن؟

لە وەڵامدا وتی:

"بەپێی یاسا، دروست نییە، چونکە ئێمە هەشت کورسیمان هەیە، ئەوانیش هەشت کورسیان هەیە، ئێمە ئامادەین بۆ هاوبەشییەکی سەرکەوتوو لەگەڵ هەر حزبێکی کوردستانی سەرکەوتوو، بەڵام بەداخەوە لە کۆتاییدا ئەوە سەرکەوتوو نەبوو، هیچ ڕێگایەکی باشتر نییە جگە لەمە.بۆ ئەوەی پێش ڕووداوەکان نەکەوین، دەبێت هەوڵدەین یارمەتی ئەم ئیدارە کوردیە بدەین، ئەم ئیدارە کوردیە ئەگەر سەرکەوتوو بوو ئەوا هەموومان سەرکەوتوو دەبین ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو ئەوا هەموومان تێک ئەشکێین". 

هەروەها دووشیوانی لە پۆستێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، ئەو لێدوانەی کە پەیچی فەرمی ماڵپەڕی (باسنیوز) سەبارەت بەو بڵاویکردۆتەوە و ڕەتیکردەوە.

ئەم لێدوانە لەدوای ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە 10ی ئابی 2024 و هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و محەمەد ئیبراهیم ئەلحەفیز لە کوتلەی قیادە وەک سەرۆک ئەنجومەنەکە دراوە.