ڕاستی هەواڵی دانانی محمد دەروێش وەکو بەرپرسی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەرپرسی نوێی حەماس محمد ئیسماعیل دەروێش لە قەتەر نیشتەجێیە و کرا بەرپرسی مەکتەبی سیاس بزوتنەوەی حەماس".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی لە بەرواری 6 ئابی 2024 حەماس ڕایگەیاند کەوا (یەحیا سینوار)یان هەڵبژاردووە وەکو بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە شوێنی (ئیسماعیل هەنیە).

لەلای خۆیەوە (عزەت رەشەق) سەرۆکی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی حەماس ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند

"ئەو هەواڵەی لەلایەن چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی چەند ناوێک بۆ پۆستی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، دوورە لە ڕاستییەوە".

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە کەناڵی ئەلعەرەبییە لە بەرواری 6 ئابی 2024 ئەو هەواڵەی ساختەی بڵاوکردەوە لە زاری کەسێکەوە کە ناوی لێنابوو (سەرچاوەی ئاگادار) سەبارەت بە دانانی دەروێش وەکو شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە.
مەحمود دەروێش کێیە؟
مەحمود ئیسماعیل دەروێش، ناسراو بە ئەبو عمر حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای حەماسە دەستەی ڕاوێژکاری، لە دوای کوژرانی ئوسامە موزەینی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە سەر دەستی سوپای ئیسرائیل، ئەو پۆستەی وەرگرتووە.