ئایا ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە دەگەڕێنەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئامۆزایەکی بافل وینەیەکی بافلی لەگەل کچە مۆدێلیک بلاو کردەوە".

ڕاستییەکە

ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە ساختەن و دەستکاری کراوە بە دانانی ڕوخساری (بافڵ تاڵەبانی) لە سەر وێنە ڕەسەنەکە کە پێشتر لەلایەن چەند بیانیەکەوە بڵاوکراوەتەوە.

چەندین ماڵپەڕ و فلتەر هەن کە بەکاردەهێنرێن بۆ گۆڕینی ڕوخساری هەر وێنەیەک وەکو ماڵپەڕی (Photo Lap) کە بە سەردانیکردنی ئەو ماڵپەڕە دەتوانیت ئاماژەی ئەوە بدەیت کە چەندین کەس هەمان وێنەیان بەکارهێناوە و دەستکاریان کردووە بە دانانی ڕوخساری خۆیان لەسەر وێنەکە.