ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە خاکی هەرێمی کوردستان کوژراون؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "مەراسیمی ناشتنی تەرمی سەربازە کوژراوەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کورستان".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ دەرچووانی خولێکی ڕاهێنانی سەربازی نەک مەراسیمی ناشتنی تەرمی سەربازانی تورکیا وەکو ئیدیعا کراوە.

هەروەها گەشتین بە چەندین گرتە ڤیدیۆی دیکە کە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی پێشوو کە تێیدا مێزی سپی دەردەکەوێت و ئاڵای تورکیای پێوە هەڵواسروە و لەسەری چەکی دەرچووان داندراوە، هەروەها چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا خوێندکاران دەردەکەون دەستیان لەسەر مێزەکان داناوە بۆ سوێندخواردن.