ڕاستی هەواڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حەیدەر حەنون چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی باڵای عێراق دەرچوو".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی دادوەری (حەیدەر حەنون) بەردەوامە لە ئەرکەکانی وەکو سەرۆکی کۆمسیۆنەکە، دوێنێ 3ی ئەیلولی 2024 چاوی بە باڵیۆزی ئازەری کەوت لە بارەگای کۆمسیۆنەکە لە بەغدای پایتەخت.

هەروەها تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستی هەواڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی، بەڵام نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، هەروەها هیچ لایەنێکی دادوەری یاخود دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەوڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

ئەوەش هەواڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی حەیدەر حەنون ڕەتدەکاتەوە.