راستی سڵاوکردنی سەربازی ئەفسەرێکی سوپای عێراق بۆ ئافرەتێک چییە لە ئاهەنگێکدا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەفسەری سەربازی و تەحیە بۆ ئافرەتێکی مەدەنی عێراقی عەزیم".

ڕاستییەکە
ئە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە بەش بەشکراوە بۆ ئەوەی بەو شێوەیە دەربکەوێت، ڤیدیۆ ڕەسەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ فیستیڤاڵی عەشتاری ڕەنگین و جوانی لە ساڵی 2022، کە ئەو دوو ئەفسەرە هەستان بە ئەنجامدانی سڵاوی سەربازی لە کاتی گوێبیست بوونی سروودی نیشتمانی عێراق، نەک بۆ ئەو ئافرەتەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت.

جێی باسە لە بەرواری 3ی تشرینی دووەمی 2023 سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، لیوای گشتی هێزە تایبەتەکان (عەبدولئەمیر ڕەشید یار اللە) هەستا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە بەرامبەر بەشداریکردنی ئەو دوو ئەفسەرە لە فیستیڤاڵێکی هونەری بەناوی عەشتاری ڕەنگینی و جوانی.