حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە کەوا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کەوا ڕۆژی یەکشەممە 14 تەمموزی 2024 پشوو نییە و دەوام ئاساییە لە گشت دامودەزگاکان.

لە بەیاننامەکەیدا کە لە پەڕەی فەرمیی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی پێدراوە کەوا:

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ١٤ ی ٧ ی ٢٠٢٤، پشووی فەرمی نییە و دەوام لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت

جێی باسە دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵێکی ساختەیان بڵاوکردبووەوە گوایە بەبۆنەی "ڕۆژی نیشتیمانی دامەزراندنی کۆماری عێراق" پشووی فەرنییە، کە لەیاسای پشووە فەرمیەکانی کۆماری عێراق نەخراوەتە ڕوو.