ئایا هەواڵی خۆکوشتنی مامۆستا مەلا عبداللە سورچی بە چەکی کڵاشینکۆف ڕاستە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "مامۆستایەکی ئایینی بەهۆکارێکی نادیارو بەچەکی کلاشینکۆف خۆی کوشتووە".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی مامۆستا (مەلا عبدالله سوورچی) هێشتا لە ژیاندا ماوە، کوڕەکەی لە ڕێگەی پۆستێکی فەیسبووک ئەو هەواڵەی ڕەتکردوەتەوە و دەڵێت "بەداخەوە بۆ لایک و کۆمێنت ئاوا بە ئاسانی خەلکی دەمرێنن خوای گەورە ئەو کەسانە ریسوا بکاتن کە ئەو جۆرە پۆستانە دەکەن".
هەروەها لە بەرواری 23 تەمموز، هەریەک لە ( یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان) و (موزەفەر سورچی) پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگەوتێکی هەولێر، ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە لە ژیاندا ماوە و تەندروستی باشە.