ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە زنجیرە کارتۆنی سیمپسۆنس پێشبینی هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپی کردووە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە پاپاکەی سیمپسۆن پێشبینی کوشتنی دۆناڵد ترامپ کرابوو لەساڵی ٢.٢٤".

ڕاستيه‌كه‌

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی زنجیرە کارتۆنی سیمپسۆنس پێشبیبی کوشتنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (دۆناڵد ترەمپ) نەکردووە، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە لە چەندین گرتە ڤیدیۆ و ئەڵقەی جیاواز دروستکراوە، هەروەها ڤیدیۆکە وێنەیەکی ساختەی بۆ زیادکراوە کە پەیوەندی نییە بە زنجیرەی سیمپسۆنسەوە، بەن شێوەیە:

1-لە گرتەی یەکەم کە تێیدا کەسێکی کارتۆنی دەردەکەوێت کە شێوەی لە (دۆناڵد ترەمپ) دەچێت، ساختەیە و ڕاست نییە، بەو پێیەی دەستکاری ڤیدیۆکە کراوە و وێنەیەکی کارتۆنی هاوشێوەی ترەمپی بۆ زیادکراوە.

2-گرتەی دووەم ساتی بە ئامانجگرتنی دۆناڵد ترەمپ نیشان دەدات لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسلڤانیا لە بەرواری 14 تەمموزی 2024، کە تێیدا یەکێک لە ئامادەبووان گیانی لە دەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.

3-گرتەی سێیەم دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی سێیەم ئەڵقەی 24،بە ناونیشانی (Brother, can you spare two dimes) کە تێیدا کەسایەتی کارتۆنی "مستەر بێرنز" دەردەکەوێت لەگەڵ پارێزەرەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی یاسایی، کە دەریدەبڕێت چەند ڕقی لە پیشەکەیان و ئەخلاقیانە.

جێی باسە تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی بە زمانی عەرەبی لە دوای ڕوداوی بە ئامانجگرتنی (دۆناڵد ترەمپ) ڤیدیۆیەکی هاوشێوەی زنجیرە کارتۆنی سیمپسۆنسی ڕوونکردوەتەوە گوایە پێشبینی بە ئامانجگرتنی ترەمپی کردووە.