ئایا دیشان لەپاش بردنەوەی بەرامبەر پورتوگال وتوویەتی :مێسی بەرامبەرمان نییە هەتا بترسین و تەرکیزمان لەدەست بدەین؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دیشامپ : هەست بە ئاسودەی دەکەین چونکە رکابەرەکانمان خاوەنی میسی نین ئێمە رووبەرووی میسی نابینەوە تاوەکو هەست بە ترس بکەین و تەرکیزمان تێک بدات ، لە یەکەم خولەکەوە ئێمە بە هێمنی و بە تەرکیزەوە یاریمان کرد".

ڕاستییەکە

لە کاتی گەڕان بە چەندین زمان لە نێویاندا زمانی فەڕەنسی، بۆ دڵنیابوونەوە لەو لێدوانەی کە خراوەتە پاڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسی (دیدی دیشان) سەبارەت بە ترسان و تێکچوونی تەرکیز لە کاتی یاریکردن بەرامبەر ئەستێرەی ئەرجەنتینی (لیۆنێل مێسی)، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزییەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.

بەو پێیەی دیشامپ لێدوانی هاوشێوەی نەداوە لە دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپا 2024.